بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە ئێران ٢ ڕۆژ پشوو راگەیەندرا

بەهۆی ئەو گەرمایە زۆرەی لە ئێراندا هەیە، هەموو دامودەزگاکان لە سەرانسەری وڵات لە ڕۆژانی ٢-٣ی ئابدا داخران.
عەلی بەهادوری چەهرومی وتەبێژی حکوومەتی ئێران سەبارەت بەم بابەتە راگەیاند، "پێشنیارەکەی وەزارەتی تەندروستی بۆ ئەوەی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە سەرتاسەری وڵات پشوو بکرێت بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بەهۆی ئەو گەرمایە بێ وێنەیەی لەم ڕۆژانەدا هەیە، لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە قبوڵکرا".
لە بەشێک لە شارەکانی باشووری ڕۆژئاوای وڵات پلەی گەرما دەگاتە ٥١ پلە. پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە تارانی پایتەخت ٤٠ پلە بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کرێملین لەبارەی لووتکەی بڕیارە لە نێوان پوتین سەرۆکی رووسیا و ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەبچێت ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕاگەیاند کە پلانیان داڕێژتووە وەک بەشێک لە هێزەکانی سوپای وڵات هێزی مووشەکی پێکبهێنن.
فلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵای کاروباری پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە نزیکەی کەنارئاوەکانی دوورگەی لامپێدوسای وڵاتی ئیتالیا لە ئەنجامی نوقمبوونی بەڵەمێکی کۆچبەران ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٤ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٣٩ کەس کە ١٠٦یان منداڵن.